ڕیچارد میلز، نوێنەری کاتیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: بۆ درووستکردنی شوێنێکی گونجاو و کەشێکی باش بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق، پێویستە ڕووبەڕووی میلیشیا تێرۆریستەکانی سەر بەڕێژیمی ئێران ببینەوە کە دەیانهەوێت لە عێراقدا ئاژاوە بنێنەوە.
میلز، لە دانیشتنی شۆرای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: یەکێک لە گرینگترین کێشەکان بۆ درووستکردنی شوێنێکی باش و پڕ لە ئاشتیی بۆهەڵبژاردنەکانی عێراق هەبوونی میلیشیا تێرۆریستەکانی سەربە ڕێژیمی ئێرانن کە نایانهەوێت هەڵبژاردنەکان بە باشیی لە عێراقدا بەڕێوە بچێ و دەبێ ڕووبەڕوویان ببینەوە.
ناوبراو هەروەها وتی: ئەم گرووپە چەکدارانە دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا دەکەن و زەرەر و زیانی زۆری پێدەگەیێنن.
میلز لە دڕێژەدا وتی: بەدڵنیاییەوە دەڵێم کە میلیشیاکانی سەربەڕێژیمی ئێران لە عێراق هۆکاری سەرەکیین بۆ ڕێگرییکردن لە یارمەتییە داراییەکانی وڵاتانی دەرەوە بۆ خەڵکی عێراق.












