شەش هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە پاییزی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرابوون، سزای ٣٠ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٦ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە سەرجەم حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکرانیان بە سەر داسەپا
ئەو شەش کەسە بە ناوەکانی خدر قادری ئازەر، محەمەد قادری ئازەر، عەلی بایزیدپوور ، شەفیع محەمەدنژاد، ئیسماعیل محەمەدپوور و هاشم مورادی بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری ڕێژیم دادگایی و هەر کامەیان بە پێنج ساڵ بەندکران حوکم دران.
عەلی بایزدیپوور تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی شیناوێ بە شێوەی غیابی (به بێ بەشداری خۆی) دادگایی و ئەو سزایەی بەسەردا سەپاوە.
ئەو شەش کەسە کۆتایی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە گەڵ چەند هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش مانگێک لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.