هاوپەیمانی نێونەتەوەیی ڕووبەڕووبوونەوەی دژی داعش ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند شاری هەولێر لە عێراق بۆتە ئامانجی ١٤ مووشەک و لەم هێرەشەدا کە شوێنپێی ڕێژیمی ئێران دیارە یەک کەس کوژراوە و ٩کەسیش بریندار بووە.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەم پێوەندییەدا وتی: ئەو هێرشە تێرۆریستییە کە هەولێری پێتەختی کوردستانی کردە ئامانج، هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی ئێمە لەگەڵ دوورکردنەوەی عێراق لە کێشە و ئاڵۆزییەکان، ئەم کردەوە تێرۆریستییە لەلایەن هەرگرووپێکەوە بێت ڕێگەپێدراو نییە و بەتوندی ولامی دەدرێتەوە.
جێنین هینیس، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم هێرشە تێرۆریستییە بۆسەر هەولێر کە بوو بە هۆی کوژرانی یەک کەس و برینداربوونی ٩کەسی بیانی و ئەمریکایی بەتوندی مەحکووم کرد و داوای کرد کە بکەرانی ئەو کردەوە تێرۆریستییە سزا بدرێن.
گرووپی سەرایا ئەولیا ئەلدەم کە سەربە حیزبوڵای عێراقن و لە میلیشیاکانی سەربەڕێژیمی ئێرانن هێرشەکەی وەئەستۆ گرتووە و ڕایگەیاندووە کە بەردەوام دەبێ لە هیرشەکانی بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان.
شایانی باسە کە ئەو جۆرە مووشەکانەی کە دوانیان نەتەقیونەتەوە و لە نزیک بنکەیەکی پێشمەرگە کەوتوونەتە خوارەوە، مووشەکی ١٠٧ میلیمیتری کورت مەودای دروستکراوی ڕێژیمی ئێرانن.