فدریکا موگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ئورووپا ده‌ڵێ که هێشتا له‌سه‌ر کاتی ڕوون‌و دیاریکراوی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران ساغ نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌و کاته زۆر نیزیک بێ.
فدریکا موگرینی دوای سهردانو چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ لوبومیر زائورالک، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چێک له پرێس‌کۆنفڕانسێک‌دا گوتی: هێشتا ئه‌و رێکه‌وتنه ڕوون نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاتی هه‌ڵگیرانی گه‌مارۆکان به جێبه‌جێکردنی هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه به‌سراوه‌ته‌وه که ئێران داویه‌تی. ئه‌و گوتی: به‌ڵام من وا چاوه‌ڕوانم که ئه‌و ڕۆژه زۆر دوو نه‌بێ، چونکی رێککه‌وتنه‌که به‌باشی ده‌چێته پێشێ.
جان کێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش ڕۆژی ١٧ ی به‌فرانبار گوتبووی که ئه‌گه‌ر کاره‌کان به‌باشی بڕۆنه پێشێ، ته‌نیا چه‌ند رۆژێکمان ماوه رێککه‌وتنی ئه‌تومی بچێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی خاتوو فدریکا موگرینی له کاتێکدا ده‌کرێن که له ئێرانیش کۆمه‌ڵێک له کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم‌و یه‌ک له‌وان وته‌بێژی رێکخراوی ئه‌تومیی ئێران ده‌ڵێ که‌متر له حه‌وتوویه‌کی دیکه ڕێککه‌وتنه‌که یه‌کلا ده‌بیته‌وه.
ئێران ده‌ڵێ هه‌مو پاشکه‌وتی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی خۆی ناردۆته ڕووسیهو له بری ئه‌وه ئۆرانیۆمی سروشتیی وه‌رگرتوه. هه‌روه‌ها به هه‌زاران سانترفیوژی خۆی له ناوه‌نده‌کانی پیتاندنی ئۆران‌یۆم کۆکردۆته‌وه‌و ئه‌وانه به‌شێک له‌و به‌ڵێنانه‌ن که ئێران تا ئێستا له چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنی ناوکیدا جێبه‌جێی کردوون.
ئێرام هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی ڕێککهوتنهکهیدا به‌ڵێنیی ئه‌وه‌ی داوه که ئاڵوگۆڕ له دڵی ڕیئاکتۆری ئه‌تومیی ئهراکدا پێک بێنێ به جۆرک که نه‌کرێ بۆ به‌رهه‌مهێنانی پلۆتۆنیوم به مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی نیزامی‌و بۆمبی ئه‌تومی که‌لکی لێوهربگیردرێ.