دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر بە سەرپەرەستیی کاک”خالید وەنەوشە”، سەردانی پارتی کرێکارانی کوردستان و ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد.
ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، هەیئەتیکی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کورستان بە سەرپەرستی “خالید وەنەوشە” ئەندامی کۆمیتەی ناوەندەی و نوێنەری حیزب لە هەولێر، سەردانی پێوەندییەکانی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانیان کرد و لە لایان بەڕێزان “هەڤال ساڵح کاکەیی” ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پێوەندییەکانی پارتی ناوبراو و “ماموستا “ڕەسول عومەر” و “عەلی وەستا محەممەد” ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پێشوازییان لێکرا .
لەو دیدارە دۆستانەیەدا کۆمەڵیک باس و بابەتی تایبەت بە ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشە جیاجیاکانی کوردستانهێنرانە بەرباس و دوولایەن هیوایان خواست کە یەکڕێزی ماڵی کورد و پێوەندییەکانیان پتەوتر بێ.