نەتەوەیەکگرتووەکاندا دەکەینەوە کە وڵاتانی دیکەش دەرگای بەندیخانەکانیان بۆ ئێمە بکەنەوە
بەرپرسی دەزگای قەزایی رێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە بە مەرجێک دەرگای هەموو بەندیخانەکانی ئێران بۆ چالاکانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەینەوە کە ئەوانیش دەرگای بەندیخانەکانیان بۆ ئێمە بکەنەوە.
پاش ڕاپۆرتی، ڕاپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، جاوید ڕەحمان، لە هەمبەر پێشێلکارییەکانی دەسەڵاتدارانی رێژیمی ئێران بۆ ئازار و ئەشکەنجەی بەندکراوانی سیاسیی و مەدەنیی لە بەندیخانەکانی ئێران و بەدەنگهاتنی کۆمەڵگەی جیهانی و چالاکانی مافی مرۆڤ لە هەمبەر ئازار و ئەشکەنجەکانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، ڕەئیسی وتی: ئێمە ئامادەین دەرگای بەندیخانەکانمان بەڕووی چالاکانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەینەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی، بەرپرسی دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە ڕێکخراوە مافی مرۆییە جیهانییەکان درۆ دەکەن سەبارەت بە ئازار وئەشکەنجەی بەندکراوانی سیاسیی و مەدەنی و هەموو پێداویستییەک دەدرێ بە بەندکراوان و ئێمە ئامادەین دەرگای بەندیخانەکانمان بە مەرجێک کە ڕێژیمی ئێرانیش بتوانێت سەردانی بەندیخانەکانی وڵاتانی دیکە بکا دەکەینەوە.
ئەم قسانەی ڕەئیسی لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوی لێبۆردنی نێونەتەوەیی بە سەدان جار لە سەر ئازار وئەشکەنجە و سەرکوتی خەڵکی بێ تاوان لەلایەن بەرپرسانی ریژیمی ئێرانەوە ڕاگەیاندراوی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێ: بەندکراوان لە بەندیخانەکانی رێژیمی ئێران لە باروودۆخێکی خراپدا دەژین و کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ یاسا و ڕێسایەکی نێونەتەوەیی و مرۆیی لە بەرچاو نەگرتووە و نایگرێ.