وەزیرانی دەروەی ٥٨وڵاتی جیهان بە دەسپێشخەریی وڵاتی کانادا، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕەفتار و کردەوەکانی هەندێک لە وڵاتان وەکوو ڕێژیمی ئێران لە دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییانی بیانیی وەکوو گوشاری دیپلۆماتیکی بۆ سەر جیهان مەحکووم دەکەن
بەپێی ڕاپۆرتی “ڕۆیتێرز” مارک لۆگارنۆ وەزیری دەرەوەی کانادا لەم بارەوە وتی: دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی بیانیی لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە و بە کارهێنانیان وەکوو ئامرازێکی گوشار، هەنگاوێکی نامرۆڤانە و دوورە لە هەڵسووکەتی سیاسی و ئەخلاقییەوە.
هەربەپێی ئەم راپۆرتە، دیپلۆماتکارێکی ڕۆژئاوایی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو ڕێژیمانەیە کە ئەو هەنگاوانە هەڵدەگرێت کە دژی یاسا و ڕێساکانی نێونەتەوییە و بەردەوام ترس و دڵەڕاوکێ بڵاو دەکاتەوە، لەلایەکی دیکەشەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو هەنگاوەی کانادا بە دژی ولاتانی تاوانکار دەربڕی.