پەناخوازێکی خەڵکی سەردەشت لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە وڵاتی بریتانیا لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا گیانی لەدەسدا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پەناخوازێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی “لوقمان مەرەسەنە” کە ماوەیەک لەمەوپێش لە ڕێگەی تورکیە خۆی گەیاندبووە سنوورەکانی یەکیەتیی ئورووپا، لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا گیانی لەدەسدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم پەناخوازە لەگەڵ دوو کەسی دیکە ویستویانە بچنە بریتانیا، لە فەرانسە سواری کامیۆنێک دەبن، کاتێک دەزانن کامیۆنەکە چووەتە خاکی بلژیکەوە، یەک بە یەک خۆیان لە کامیۆنەکە دەخەنە خوارەوە، و لوقمان لە کاتی خۆفڕێدانی بە هۆی بەرکەوتنی لەگەڵ تابلۆیەک دەسبەجێ گیانی لەدەسداوە.
تەرمی ئەم پەناخوازە کوردە کە خەڵکی گوندی بێورانی سەردەشتە، ئێستا لە دەستی پۆلیسی بێلژیکدایە.












