سەرایا ئەولیا ئەلدەم، هێرشی مووشەکیی بۆ سەر هەولێری وە ئەستۆ گرت.
شەوی ڕابردوو ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی میلیشیا تێرۆریستییەکانیەوە ٨ مووشەکیی ئاراستەی هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان کردوە کە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و هەروەها لە شوێنى نیشتەجێبوونى خەڵک کەوتوونەتە خوارەوە و کوژرانی کەسێک و برینداربوونی ٩ کەسی دیکەی لێکەوتەوە.
لە ئاکامی ئەم هێرشەدا سێ مووشەک بەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کەوتووە، ٣مووشەک لە نزیک فڕۆکەخانە، یەک مووشەک لە گەڕەکی وەزیرانی هەولێر و مووشەکێکی دیکەش لە نیو جەرگەی شاری هەولێر کەوتۆتەخوارەوە.
شایانی باسە کە لەم پێوەندییەدا گرووپێکی چەکدار کە نزیکە لە حیزبوڵای عێراق و سەربە ڕێژیمی ئێرانە بە ناوی” سرایا ئەولیائەلدەم” ئەم هێرشە مووشەکییەی بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر وئەستۆگرتووە.
کەناڵى تلێگرامى سابرین نیوز کە سەر بە گرووپى “سرايا ئەولیا ئەلدەم “ـە ڕایگەیاند کە:گرووپى ” سرايائەولیا ئەلدەم” هێرشە مووشەکییەکەى سەر هەولێرى پێتەختی هەرێمى کوردستانى ئەنجام داوە و هەڕەشەی ئەوە دەکا کە ئەمریکاییەکان لە هەر شوێنێکدا بن تەنانەت لە هەرێمی کوردستانیش دەکرێنە ئامانجی مووشەکەکانمان و ئەم هێرشانە بەردەوام دەبێ.
جێگای ئاماژەیە کە ماویەک لەمەوپێش حەشدی شەعبی کە گرووپێکی چەکداری سەر بە ڕێژیمی ئێرانن، لە هێرشیکیی هاوشێوەدا چەندین مووشەکیی ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتیی هەولێرکردبوو کە لە نزیک ئەو فڕۆکەخانەیە هێزەکانی ئەمریکا و هێزە هاوپەیمانەکان جێگیرن.