هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد، دوای تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەی لە ورمێ، بۆ بەندیخانەی مەهاباد گوزرایەوە.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “دەریا تاڵبانی” پاش تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بۆ بەندیخانەی مەهاباد گوازرایەوە.
شایانی باسە کە، ناوبراو ڕۆژی ٢٠ی بەفرانباری ئەمساڵ، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کرابوو.