شاری سەقز لە کۆنترین و مێژووییترین شارەکانی کوردستانە و تا ئیستا مۆزەخانەی نییە و ڕێژیمی ئێران هەموو ئاسەوارە مێژووییەکانی ئەو شارەی بەتاڵان بردووە.
فەرماندەیی ئینتزامی ڕێژیم لە پارێزگای سنە دەڵێ: “پۆلیس لە شاری شەقز دەستی بەسەر ٥٠پارچە ئاسەواری مێژوویی کە کارناسان وا باس دەکەن کە هی ٣هەزار ساڵ لەمەوبەرە داگرتووە.”
ڕێژیمی ئێران باش دەزانێ کە شاری سەقز شارێکی میژوویی و پڕ لە ئاسەواری کەونار و بە نرخە، هەر بۆیە بە مەبەستی گواستنەوە و بە تاڵان بردنی ئەو ئاسەوارە مێژووییانە، ئیزن نادا کە لەو شارەدا مۆزەخانە دروست بکرێت.
شایانی باسە کە، کۆماری ئیسلامی بەهیچ شیوەیەک هیچ خێروبێرێکی بۆ کوردستان نەبووە و شاری سەقز یەک لەو شارانەیە کە سەرەرای ئەوەکە خاوەنی مێژوویەکی دوور و درێژە و بە کەونارترین شار لە کوردستان ئەژمار دەکرێ و لەگەڵ ئەوەشدا کە پڕە لە ئاسەوار و شوێنەوارە دێرینەکان کە مێژووکەیان بۆ زیاتر لە ٣هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، ڕێژیم بە پاساوی نەبوونی مۆزەخانە لەو شارە، بە ئاشکرا ئەو ئاسەوارانە دەگوازێتەوە بۆ مۆزەخانەی شارەکانی ناوەندیی ئێران.