ڕێژیمی ئێران لە سووریە خەریکی ئەندامیگیرییە بۆ میلیشیا چەکدارەکانی بە مووچەیەک کە ٦بەرابەری مووچەی مانگانەی ڕێژیمی بەشار ئەسەدە.
بەپێی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، دزەکردنی ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی میلیشیا چەکدارەکانی “فاتمیون” کە لەژێر دەستووری خامنەییدان بۆ وەرگرتنی ئەندامی بەرگری نەتەوەیی و مەدەنی لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی بەشار ئەسەد، گەیشتۆتە شارەکانی دیکەی وەکوو قامیشلوو و حەسەکە، بەشێوەیەک کە کۆماری ئیسلامی ٣٥٠هەزار لیرەی سووریی بۆ هەر ئەندامێک بڕێوەتەوە.
هەربەپێی ئەم سەرچاوەیە، میلیشیا چەکدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٥کەسیان کردۆتە ئەندامی میلیشیاکانی فاتمیون و لە قامیشلوو و حەسەکەش زیاتر لە ٣٥کەسی مەدەنی لەژێر چاوەدێری پاسدارێک بە ناوی “حاجی عەلی” دایە، هەروەها ئەو ئەندامگیرییە لە کاتێکدایە کە، ئەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی بەشار ئەسەددا بوو، هێزەکانی سوریای دێموکراتیک دەیانپاراست بۆیە ڕێژیمی ئێران دەستی بە ئەندامگیری لەو ناوچە کوردییەدا کردووە.












