ڕۆژی ڕابردوو ٢٩ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی و لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ٢٩کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی ئیلام، نەیشابوور، کەرەج، شیراز، ئیسفەهان، یەزد، ئەراک، کرمان، سنە، قەزوین، تەورێز، ئەهواز، هەمەدان، مەشهەد، شووش، دزفوول، زەنجان و برووجێرد لە بەردەم بینای ئیدارەی گشتی تەئمینی ئیجتماعی ئەو شارانە، گەنجانی بێکاری شاری بێهبەهان لە بەردەم دەرگای پاڵاوگەی ئەو شارە، مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆی ئازادی مەشهەد لە بەردەم لە بەردەم بینای زانکۆ، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی هەموو شارەکانی ئیران لە بەردەم بینای مەجلیسی ئێران لە تاران و هەروەها کۆمەڵێک لە بنەماڵەی کوژراوانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لە بەردەم کۆمپانیایی فڕۆکەوانی هۆما لە شاری تاران بەڕێوە چوون.
هەروەها ناڕازییان دەڵین: دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵێنیی جۆراوجۆری زۆریان پێداوین، بەڵام تا ئێستا نەک هەر جێبەجێیان نەکردووە بەڵکوو هیچ گرینگییەکیشیان بە دۆخی ژیانمان نەداوە و دۆخی بژێوی ژیانمان لەوپەڕی خراپیدایە و ئەگەر بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران وڵامی داواکارییەکانمان نەدەنەوە ئەوە ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییانە بەردەوام و بەرفراوانتر دەبێ.