محەممەد موخبێر، بەرپرسی بنکەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی خومەینی: تا ئێستا هیچ وڵاتێک خوازیاری کڕینی پێکوتەی دژە کۆرۆنای ئێرانی نەبووە.
بەپێی هەواڵی ئیعتمادئانلاین ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، لە زمان “محەممەد موخبێر” بەڕێوەبەری بنکەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی خومەینی، سەبارەت بە پێکوتەی دژە کۆرۆنای ئێران بۆ هەناردەکردنی ئەو پێکوتەیە نووسی: دەبێ بزانین کام وڵات خوازیاری کڕینی ئەو پێکوتەیە دەبن کە تا ئێستا بە شێوەی فەرمیی هیچ وڵاتێک خوازیاری کڕینی نەبووە.
جێی ئاماژەیە کە ڕۆژی ٩ی بەفرانبار پێکوتەی دژە کۆرۆنای ئێرانی دوای ئەوەیکە ڕەخنەی زۆری لە سەر بوو و لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستییی جیهانییەوە تەئید نەکراوە خرا بواری جێبەجێکردنەوە هەر چەند لەو بارەوە نادر تەوەکولی جێگری دەرمانی ناوەندی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا ئیددیعای ئەوەی کردبوو کە پێکوتەکە تەئیدییەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی وەرگرتوەە و هەر لەو بارەوە ڕەخنەگران لەو پێکوتەیە چەند جار داوایان لە بەرپرسانی ئێران کردووە کە لە پێشدا خۆیان پێکوتەکە وەرگرن.
پێشتریش ١٦٧ دوکتۆری دەرمانساز لە نامەیەکدا بۆ بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان نووسیان کە بەرهەمهێنانی پیکوتەی کۆرۆنایان وەک گاڵتەیەک دیتووە و وتیان بە چ غیرەتێک بانگەشەی بەرهەمهێنانی وەها واکسەنێک دەکەین و لەو نامەیەدا ئاماژەیان بە دەستپێکی پێکوتەی دژە کۆرۆنا لە ولاتانی جیهاندا کرد و رەخنەیان لە بێ بەرنامەیی بەرپرسانی ئێران لە دابینکردنی ئەو پێکوتەیە بۆ خەڵکی ئێران گرت.