ڕۆژی ڕابردوو ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی و لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ٦کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کۆمەڵێک لە کرێکارانی کۆمپانیای تاران، چالاک لە پڕۆژەی بەندەری مەجیدیەی ماهشەهر لە بەردەم بینای کۆمپانیاکە لە تاران، کۆمەلێک لە دەسفرۆشەکانی شەقامی فێردووسی شاری سنە لەبەردەم بینای ئۆستانداری ئەو شارە ، جووتیارانی گوندەکانی شاری ئیزە لە بەردەم بینای فەرمانداری ئەو شارە، کرێکارانی کۆمپانیایی موهەندسی هێڵی ئاسن لە شوێنی کارەکەیان، بنەماڵەی نەخۆشەکانی “ئێس ئێم ئێس” لە بەردەم وەزارەتی تەندروستیی لە تاران بەڕێوەچوو.
هەروەها ناڕازییان دەڵین: دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵێنیی جۆراوجۆری زۆریان پێداوین، بەڵام تا ئێستا نەک هەر جێبەجێیان نەکردووە بەڵکوو هیچ گرینگییەکیشیان بە دۆخی ژیانمان نەداوە و دۆخی بژێوی ژیانمان لەوپەڕی خراپیدایە.