محەممەدڕەزا ناسرزادە، کارمەندی باڵویزخانەی ئێران لە تورکیە بەتۆمەتی کوشتنی بەرپرسی کاناڵی تێلێگرامی سندووقی ڕەش دەسبەسەر کرا.
هەواڵدەریی ئاناتولی، سەربە دەوڵەتی تورکیە بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک دەسبەسەرکردنی “محەممەد ڕەزا ناسرزادە” کارمەندی باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێرانی لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتی تورکیە پشتڕاستکردەوە.
محەممەد ڕەزا ناسرزادە بەتۆمەتی هاوکاریی لە کوشتنی مەسعوود مەولوودی وردنجانی، بەرپرسی کاناڵی تێلێگرامی “سندووقی ڕەش” لە تورکیە و سازکردنی پاسپۆرتی ساختە بۆ عەلی ئیسفەنجانی بکوژی سەرەکیی مەولوودی تۆمەتبارە و لەلایەن هیزەکانی تورکیەوە دەسبەسەرکراوە.
مەسعوود مەولوودی بەرپرسی کاناڵی تێلێگرامی سندووقی ڕەش، ٢٣ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، لەیەکێک لە شەقامەکانی ناوچەی شیشلی ئیستانبۆڵ بە گوللـه تێرۆر کرا.












