بەندکراوێکی سیاسیی پێشووی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “سەید نەجمەدین حوسێنی” هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بە پێی هەواڵی چاونیوز، هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو ڕوون نییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لەو پێوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە “سەید نەجمەدین حوسێنی” پێشتر بە تۆمەتی هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم حوکمی ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو و دواتر بە مەرج لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.