وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ: ڕێژیمی ئێران دەبێ هەنگاوە مەترسیدارەکانی بۆ دروستکردنی چەکی ناوکیی ڕابگرێت و پێبەندی بەڵێنەکانی خۆی بێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا لە وتوێژ لەگەڵ کاناڵی هەواڵی “واشینگتۆن فێری بیکێن ” ڕووبە ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند؛ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو هەنگاوە مەترسیدارانەی کە لەم دواییاندا گرووتوویەتییە بەر دەبێ کۆتاییان پێ بێنێ و بگەڕێتەوە بۆ دواوە.
فێری بیکێن دەڵێ: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەم هەڵوێستەی بە دژکردەوەی ڕاپۆرتی ئەم دواییانەی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی بوو کە جەختی لەسەر ئەوە کردبۆوە ڕێژیمی ئێران کارخانەیەکی پیتاندنی ئۆرانیۆمی فلزیی لە ولاتەکەی خستۆتە کار و ئەوەش گەورەترین مەترسییە بۆ ناوچەکە و هەڕەشەیە بۆ سەر مرۆڤایەتی.












