بەرپرسانی هەرێمی هەرات لە ئەفغانستان ڕایانگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکیی بەربڵاو لە خاڵی سنووریی” ئیسلام قەڵا” لە نێوان ئێران وئەفغانستان تائێستا زیاتر لە ١٧ کەس تووشی سووتان بوون.
بەرپرسانی تەندروستیی هەرێمی هەرات بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند کە لە ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی و لە ئاکامی ئاگرکەوتنەوە لە خاڵی سنووریی ئیسلام قەڵا و سووتانی دەیان ماشینی نەوتهەڵگر تا ئێستا ١٧ کەس تووشی سووتان بوون.
عەبدولواحید زاهید قەتاڵی فەرمانداری هەرات وتی: ئاگرکەوتنەوە لە خاڵی سنووریی ئیسلام قەڵا لە نیوان سنوورەکانی ئیران وئەفغانستان زۆر بەربڵاوە و هەموو هەوڵێکی خۆمان بۆ کونترۆڵکردنی ئەو ئاگرە دەخەینەگەڕ.
لەلایەکیی دیکەوە، هەواڵدەرییەکان لەزاری کەسانی شایەتحاڵەوە دەڵێن کە بەدەیان ماشینی نەوتهەڵگر ئاگریان تێبەربووە و تائیستا هیچ زانیارییەک لەهەمبەر زەرەر و زیانی ئەو ئاگرکەوتنەوە لە بەردەستدا نییە.












