چوارکەس لە چالاکانی ئەهوازیی١٥ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە و ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند کە ئەم چوارکەسە مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە عەلی خوسرەجی، حوسێن سیلاوی و جاسم حەیدەری لە بەندیخانەی شیبانی ئەهواز لێوی خۆیان دوریوەتەوە و مانیان لەخواردن گرتووە و ڕایانگەیاندووە کە لە ژێر ئەشکەنجەدا دانپێدانانی زۆرەملێیان لێوەرگرتوون.
هەروەها لە بەیاننامەکەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی هاتووەکە چوارمین کەس بەناوی ناسر ئەلخەفاجی بە زۆری ماوەی چەند مانگێکە لە بەندخانەی سپیداری ئەهوازەوە گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و ناوبراویش مەترسیی لە سێدارەدانی بە شێوەیەکیی نهێنی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لەسەرە.
شایانی باسە کە دادگای ئینقلابی ئەهواز ئەو سێ کەسەی بە تۆمەتی هێرشی چەکدارانە بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس، بەسزای سێدارە مەحکووم کردووە.