باڵوێزی دەوڵەتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە عەڕەبستانی سعوودی دەڵێ سیاسەتی دەوڵەتی ئێران لە بواری هاوكاری كردنی فەلەستین فهشهڵی هێناوە.
“باسم عەبدوڵڵا ئەلئاغا” لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی عەڕەب زمانی “ئەلشەرقولئەوسەت” دا، لە بابەت تەرخان نەكردنی یارمەتی ماڵی بۆ فەلەستین زۆر بە توندی ڕەخنەی لە كۆماری ئیسلامیی ئێران گرتو گوتی: ئێران نە هیچ قوتابخانەیەكی بۆ منداڵانی فەلەستینی دروست كردو نە هیچ خزمەتگوزارییەكی پزیشكیو دەرمانیی بۆ بریندارەكانی ئەم وڵاتە دابین كرد.
ناوبراو لە درێژەدا گوتی: ئێران بەدژی دەوڵەتی قانوونیی فەلەستین فتوای داوهو جگە لە “ئێعدامە سیاسییەكان” هیچ كارێكی بۆ فەلەستین نەكردووە.
قسەكانی ئەم كاربەدەستە فەلەستینییە، نوێترین هاوپێوەندیی نێوان وڵاتانی موسوڵمانو حكومەتی عەڕەبستان لە ڕەوتی گرژیی ئەم دواییانەی كۆماری ئیسلامی دایە. توركیە، قەتەر، ئیمارەتە یەكگرتووە عەرەبییەكان، كۆوەیت، بەحرەین، سوودان، سوومالی، جیبووتیو کۆمهڵه جهزیرهکانی كومور، لەم وڵاتانەی دیكەن كە لە ڕۆژانی ڕابردوودا یان پێوهندییهکانیان لهگهڵ ئێران تێک داوه یان ئاستی پێوهندییهکانیان دابهزاندوه.