فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی سووریە مۆڵگەی میلیشیا چەکدارەکانی سەربە ڕێژیمی ئێرانیان کردە ئامانج
بەپێی سەرچاوەی مافی مرۆڤی سووریە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە ناوچەی “ئەلبووکەمال”ی سووریە هێرشیان کردە سەر مۆڵگەی میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە ئاکامی ئەو هێرشەدا ١٢کەس لە چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران کوژران.
ئیسرائیل ٣ساڵە هەوڵی ئەوە دەدات کە پێش بە هەناردە کردنی چەکوچۆڵ لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بگرێت کە دەینێرێ بۆ میلیشیا چەکدارەکانی لە سووریە، بەڵام هەندێ لە ڕاگەیەندراوەکانی دیکەش باس لەوە دەکەن کە ئەو هێرشە ئاسمانییە لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکاوە کراوەتەسەر بنکە و بارەگاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران.
جێی ئاماژەیە کە، ڕێژیمی خامنەیی لە ٢ ساڵی رابردووەوە هەوڵی ئەوە دەدا کە مۆڵگەیەکی گەورە لە ناوچەی “ئەلبووکەماڵ” بەناوی ” قەرارگای ئیمام عەلی” بۆ میلیشیا چەکدارەکانی دابین بکات، بەڵام ئەو شوێنە بەردەوام لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیل و ئەمریکاوە دەکرێنە ئامانج.