موتەهەری، نوێنەری پێشووی مەجلیسی ئێران: دەبوو بەجێگای ئەوەیکە بە مووشەک هەڕەشە لە وڵاتانی عەرەبی و دەورووبەر بکەین، پێوەندییەکانمان لە گەڵیان ئاسایی بکردایەتەوە، وەکوو هاوپەیمانێک لە ناوچەکەدا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، عەلی موتەهەری نوێنەری پێشووی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، بە ڕەخنەگرتنی توند لە نەبوونی یەکیەتیی لە ئێراندا ڕایگەیاند کە ئەم کیشەیە بوو بەهۆی تێکچوونی بەرجام و دەمانتوانی بە جێگەی ئەوەیکە بە مووشەک هەڕەشە لە وڵاتانی عەرەبی وناوچەکە بکەین، سرنجیان بۆ لای خۆمان ڕابکێشین و لەگەڵیان ببین بە هاوپەیمان.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: دەبێ پێوەندییەکانمان لە گەڵ وڵاتی عەرەبستان ئاسایی بکەینەوە و بە دۆستی خۆمانی بزانین، تەنیا ئیسرائیل دژایەتیی ئێران دەکا و دیهەوێت ئەو وڵاتە وێران بکا، دەنا ئەمریکا نایهەوێت کە ئێران بڕووخێ و دەبێ بە دۆستی ئێرانی بزانین.