وەزارەتی دادگوستەریی ئەمریکا: بەهۆی پێشیلکردنی گەمارۆکانەوە لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە دەستمان بەسەر یەک میلیۆن بەرمیل بێنزینی ڕێژیمی ئێراندا گرتووە.
وەزارەتی دادگوستەریی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا، بەهۆی پێشیلکردنی گەمارۆکانەوە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەستی بەسەر نەوتهەڵگرێکی ئێراندا گرتووە کە یەک میلیۆن بەرمیل بێنزینی بەشێوەی نایاسایی دەگواستەوە.
ئەمریکا لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینیدا چەندین گەمارۆی قورسی خستە سەر پیشەی نەوتی ئێران و ئەو وڵاتانەی کە دەیانهەوێت بە شێوەی نایاسایی گەمارۆکان دەورلێبدەن و لە گەڵ ڕێژیمی ئێراندا بازرگانی نەوت بکەن لەلایەن ئەمریکاوە گەمارۆی قورسیان دەخرێتەسەر.
جۆبایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا لەم پێوەندییەدا وتی: گەمارۆکانی سەرڕێژیمی ئێران تا ئەوکاتەی ئەو ڕێژیمە نەگەرێتەوە بۆ بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی بەرجام، لاناچێ و درێژەی هەیە.












