١٢٢کەس لە نوێنەرانی مەجلیسی ئەمریکا بە واژۆ کردنی گەلاڵەیەک داوایان لە جۆبایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا کردووە تێرۆریزمی دەوڵەتیی کە ڕێژیمی ئێران لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی دەیکا مەحکووم بکا.
ئەم گەڵاڵەیە کە “تام مەکلینتۆک” بڵاویکردۆتەوە، داوی هاوکاریی لە وڵاتانی ئورووپایی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کردەوە تێروریستییەکانی ڕێژیمی ئێران لە دەرەوەی وڵات کە بە هاوکاریی دیپلۆماتە ئێرانییەکان لە وڵاتانی جیهان بەڕێوەدەچێ دەکا و دەڵێ: دەبێ هەموو وڵاتانی جیهان بەکۆدەنگی ڕووبەڕووی سەرەڕۆییەکانی ڕێژیمی ئێران ببنەوە.
نوێنەرانی مەجلیسی ئەمریکا لەم گەڵاڵەیەدا داوایان لە سەرۆککۆمار کردووە کە دەبێ ڕێژیمی ئێران بە توندترین شێوە سزا بدرێ.
لەبەشێکی دیکە لە گەڵاڵەی نوێنەرانی مەجلیسی ئەمریکادا پێسێلکارییە مرۆییەکانی ڕێژیمی ئێرانیان وەکوو نموونە و پاساوێک بۆ گوشار خستنەسەر ئەو ڕێژیمە هێناوەتەوە.












