ئه‌ندامێکی حیزبی موئته‌له‌فه‌ی ئێران که حیزبێکی ده‌ستڕۆیشتووی نێو نیزامی سیاسیی ئێرانه، ده‌ڵێ قه‌یرانی ئابووری ئێرانی به گشتی له پێ خستووه.
یه‌حیا ئالی ئیسحاق به داننان به تێکتهپینی ئابووریی ئێران ده‌ڵێ حاشا له‌وه ناکرێ ئێران له‌گه‌ڵ کێشه‌ی زۆر به‌ره‌وڕوویه و بێ‌کاری و پرسی دامهزرانو هه‌لی کاری گرینگ‌ترین داڵغه‌ی خهڵکو کێشه‌ی ده‌وڵه‌ته.
ئه‌و به ئاماژه به سیاسه‌تی ناکارامه‌ی ده‌وڵه‌ت چ له ڕابردوو چ له ئێستادا ده‌ڵێ ساڵی داهاتوو له ئێران نیزیک به ٨ میلیۆن که‌س داوای کار ده‌که‌ن، یان به واتایه‌کی دی بێکارن‌و عه‌وداڵی کار ده‌بن، ئه‌وه‌ش له حاڵێکدا که به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی ناوه‌نده‌کانی توێژینه‌وه کارمه‌نده‌کانی ده‌وڵه‌ت له حه‌وتوودا ته‌نیا دوو سه‌عات کاری به‌که‌لکیان هه‌یه.
ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی ڕێژیم نه‌یشارده‌وه که زۆرترین رێژه‌ی بێ‌کاری له نێو لاوانی ده‌رچووی زانکۆ دایه.
یه‌حیا ئالی ئیسحاق هه‌روه‌ها به ئاماژه به دابه‌زینی توانای کڕینی خه‌ڵک گوتی: توێژی هه‌ژار و ته‌نانه‌ت مامناوه‌ندیی کۆمه‌ڵگا ده‌ره‌قه‌تی تێچووی ژیانیان نایه‌ن و به سه‌رنجدان به بارودۆخی ئابووری‌و ئاوسان له بازاڕ بۆ دابینکردنی کاڵاو پێداویستییه‌کانی ژیانیان داماون.