هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار که ٣ ساڵ پێش دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، “عەلی ئازەربەرزین” تەمەن ٥٧ ساڵ و خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کراوە.
عەلی ئازەربەرزین ٣ ساڵ پێش و دوای کوژرانی “مێهدی سەڵماسی” فەرماندەی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کاڵای قاچاخی پیرانشار لەلایەن هێزە کانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و دوای ماوەیەک بە شێوەی کاتیی و هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی کرانەکەی ئازاد کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە کوردە دواجار مانگی ڕەزبەری ٩٨ لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەمیر فەراسەت بە تۆمەتی “هاوکاریی لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم بە پێنج ساڵ بەندکران حوکم درا.