بازاڕچەى کۆنى ئەسغەرى و باغى میکائیلى شارى مەهاباد لە لایەن کەسانی گومانلێکراو و نەناسراوە ئاگریان تێبەردراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، شەوی هەینی لەسەر شەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، لەلایەن کەسانی نەناسراو و گومانلێکراو بازاڕی کۆنی ئەسغەری و باغی میکائیلی شاری مەهاباد کە بازاڕی شتوومەکە کۆنەکانی ئەو شارە بوو ئاگری تێ بەردرا.
ڕاگەیاندنەکانی سەربە ڕێژیمی ئێران تا ئیستا لەسەر ئەو ئاگرکەوتنەوەیە هیچ ڕونکردنەوە یان هەواڵێکیان بڵاو نەکردۆتەوە و سپای پاسدارانی ڕێژیمیش لە کاتی ئاگر کەوتنەوەکەدا ئامادەباشیی ڕاگەیاندووە و هێزە چەکدارەکانی خۆی بە نێو شاردا بڵاوە پێکردووە و هەروەها ڕاشیگەیاند کە چەند کەسێک بەهۆی ئاگرەکەوە بریندار بوون.
شایانی باسەکە، لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا لە شاری سنە بەهەمان شێوە و بەهۆکارێکی نادیار پاساژی “کۆرپە”ی ئەو شارە ئاگری تێبەربوو و زەرەر و زیانێکی زۆری بەرکەوت.