وەزارەتی تەندروستیی جیهانیی ڕایگەیاند کە، لە ماوەی حەوتووی رابردوودا ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا بۆ سەدا ١٧ دابەزیوە.
ڕۆژی جوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، ڕێکخراوی وەزارەتی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند؛ لە ماوەی حەوتووی یەکەمیی مانگی ڕابردوودا تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە جیهاندا سەدا ١٧کەمی کردووە و ڕێژەی گیان لە دەسدانی ئەو پەتایە بۆ سەدا ١٠ کەمی کردووە.
ئاماری ئەو ڕێکخراوە نێونەتەوەییە هەروەها ئەوەی خستەڕوو کە لە چوار حەوتووی ڕابردوودا تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا ڕوولە کەمبوونەوەیە،
شایانی باسە کە هەتا ئێستا زیاتر لە ٢ میلیون و ٣٠٠ هەزارکەس لە جیهاندا بەو پەتایە گیانیان لەدەسداوە.