سپای تورکیە هێرشی کردووەتە لەسەر بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” لە چیای گارەی باشووری کوردستان.
بەپێی سەرچاوەکانی پەکەکە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، لە شەڕ و پێکدادانی نێوان سپای تورکیە و گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەی “گارە”ی باشووی کوردستان لانیکەم ٩چەکداری سپای تورک کوژراون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیەش کوژرانی دوو ئەفسەری هێزەکانی کۆماندۆ و برینداربوونی ٤ چەکداری دیکەی لەو شەڕەدا ڕاگەیاندووە.
هەروەها لەوبارەوە هێزەکانی پاراستنی گەل “هەپەگە” ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی دەستپێکردنی شەڕ و پێکدادانەکانی پەکەکە و سپای تورکیە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە، شەڕێکی قورس لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و چەکدارانی سپای تورکیا دەستی پێکردووە و سپای تورکیە کوژراو و برینداری هەیە، سپای توركیە له ڕێگه‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانییه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی “چڕنووكی هه‌ڵۆ” و هێزه‌كانی وشكانیی ئۆپه‌راسیۆنی “چنگی پڵنگی” له باشووری كوردستان ده‌ستپێكردووە.
بەرپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیە ئاماژه‌یان بەوە کردووە کە، ٥٠کیلۆمیتر له قوڵایی خاکی باشووری كوردستان له دژی په‌كه‌كه شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ئۆپه‌راسیۆنی چنگی پڵنگ تا به‌جێگه‌یاندنی ئامانجه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، كه بریتییه له كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌ی “حه‌فتەنین و ناوچەکانی ده‌وروبه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگریی له جموجۆڵه‌كانی په‌كه‌كه له نێوان باكوور و باشوور و رۆژئاوای كوردستان بکات.