ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی لە ڕاپۆرتێکی نهێنیدا بە ئەندامەکانی ڕاگەیاند، ڕێژیمی ئێران بە پێچەوانەی ڕێککەوتنی ناوکیی، بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی فلزیی دەسپێکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واڵئیستریت ژۆرناڵ، ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی لە ڕاپورتێکی تەواو و نهێنیدا بە ئەندامەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاندووە کە ڕێژیمی ئێران بە دامەزراندنی سانتریفیوژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی ناوکیی ئیسفەهان، ئۆرانیۆمی پیتێندراوی فلزیی بەرهەمهێناوە، کە ئەمە مەترسییەکیی گەورەیە بۆ سەر سەقامگیریی وئاشتیی جیهانیی.
هەوڵەکانی ڕێژیمی ئیران بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی وڵاتانی ئورووپایی زۆر نیگەران کردووە و هەموویان لەسەرئەوە هاوران کە ڕێژیمی ئێران، چالاکییە ناوکییەکانی بۆ دەسپێڕاگەیشتنی بۆمب و چەکیی ناوکییە و ئەم کارەی ڕێژیمی ئیران زۆر مەترسیدارە و دەبێ بە زۆترین کات پێش بە سەرەڕۆییەکانی ڕێژیمی ئێران بگیردرێ.












