بە پێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردن و بانگهێشت كردنی هاووڵاتییان و چالاكانی كورد ده‌ستی پێ كردووه، له‌ناو ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كاندا كه ژماره‌یان زیاتر له ١٠٠ كه‌سه، شه‌س ژنه‌چالاك به‌ناوه‌كانی ده‌ریا تاڵه‌بانی، ئه‌سرین محه‌ممه‌دی، عه‌زیمه ناسری، ڕۆژین محه‌ممه‌دپوور، فه‌ریبا ئه‌حمه‌دی و ڕۆئیا جه‌لالی تا ئێستاش لە دەسبەسەرگەکانی ئیتڵاعات لە ژێر لێپێچینەوەی ناەودە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم‌دا چارەنوسیان نادیارە.
هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا پێنج هونه‌رمه‌ندی ژن به‌ناوه‌كانی ئیلهام یه‌زدانیپوور، سه‌میرا فه‌ره‌حناكی، نه‌سته‌ره‌ن یه‌زدانیپوور، نازه‌نین ئه‌تابه‌كی و مه‌لیحه مورادی، له‌ئه‌ندامانی گرووپی مۆسیقای گلاریس، دوای بانگهێشت كردنیان بۆ دادگای كرماشان، هه‌روه‌ها ئاره‌زوو موسته‌فایی، کچە شاعێری ١٧ ساڵانی خەڵکی مەریوان، دوای بانگهێشت كرانی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، خراونەتە‌ژێر لێپرسینه‌وه و دواتر به‌وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه‌ئازاد كراون.