بنەماڵەی مێهرداد تالشی دەیانهەوێ سکاڵا لەسەر مەئموورانی ئاگاهی و کەڵانتەریی ١١٣ی تاران تۆمار بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی “ڕادیۆ فەردا” یەکێک لە ئەندامەکانی بنەماڵەی مێهرادان تالشی، لاوی تەمەن ٢١ساڵی خەڵکی دیواندەرە کە چەند ڕۆژ دوای دەسبەسەرکردنی لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە تەرمەکەیان ناردەوە بۆ بنەماڵەکەی، لە وتوووێژێکدا لەگەڵ رادیۆ فەردا ڕایگەیاند کە، بنەماڵەی ئەو لاوە سکاڵا لەسەر مەئمووری ئاگاهی “شاپوور” و کەلانتەریی ١١٣ی تاران تۆمار دەکەن.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاماژەی بەوەیکە پەروەندەی سکاڵا نێردراوە بۆ دادسەرای پێوەندیدار و بنەماڵەی ناوبراو لە حاڵێکدا کە تەرمی ڕۆڵەکەیان وەرگرتەوە جێگای گولە بە سەرییەوە دیار بووە و تەقەڵ دراوەتەوە.
ڕاگەیەندنەکانی مافی مرۆڤ لەسەر مەرگی مێهرداد ڕایانگەیاند کە، ناوبراو لەژێر ئەشکەنجەی مەئموورانی ڕێژیم گیانی لەدەسداوە.
جێی ئاماژەیە کە، هەر لەمبارەوە یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی تالشی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕادیۆ فەردا وتی: حەوتووی ڕابردوو، چەکدارانی کەلانتەریی ١١٣ی تاران،” مێهرداد تالشی”یان لە مێترۆی نێو بازاڕ دەسبەسەر و گواستوویانەوە بۆ کەلانتەری و ئاگاهی و پاشان لە ژێر ئەشکەنجەدا کوشتوویانە.