٢٠ی به‌فرانباری ساڵی ١٣٢٤ی هه‌تاوی (١٠ی ژانویه‌ی ١٩٤٦) یه‌که‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی کوردستان زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان چاپ کراو بڵاو بۆته‌وه‌و ٢٠ی به‌فرانباری ١٣٩٤، واته ئه‌مڕۆ ٧٠ ساڵ ته‌مه‌نی پڕ له شانازی خۆی پڕ ده‌کاته‌وه.
به هۆی وه‌زعییه‌تی سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ماوه‌ی ئه‌و ٧٠ ساڵه‌دا رۆژنامه‌ی کوردستان بۆ چاپ‌و بڵاو بوونه‌وەی توشی گه‌لێک که‌ندو کۆسپ بووه به‌ڵام به ههوڵو هیمه‌تی به‌رێوه‌به‌رانی رۆژنامه‌و تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان درێژه‌ی به ئه‌رکی پیرۆزی خۆی که گه‌یاندنی په‌یامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و روشنگه‌ری و گه‌شه‌پێدانی زمان‌و ئهدهبیاتو فه‌رهه‌نگی خه‌ڵکی کوردستان بووه، داوه‌و به‌و ئه‌رکانه‌ی که له سه‌روتاری یه‌که‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌دا له ژێر ناوی “ئامانجی ئێمه”دا هاتووە؛ پابه‌ندو وه‌فادار ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی کوردستان له ماوه‌ی ئه‌و ٧٠ ساڵه‌دا هه‌موو کات هه‌وڵی داوه له نووسین‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانیدا زمانێکی پاراو و خاوێن‌و دوور له بێڕێزی به کار بێنێ بۆ ئه‌وه‌ی ئاوێنه‌ی باڵانوێنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بێ.
رۆژنامه‌ی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا به‌شی زۆری ته‌مه‌نی به هۆی ههلو مه‌رجی سیاسیی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان گوێزهگوێزو لە تاراوگه‌دا بووه، به‌ڵام به ههوڵو هیمه‌تی به‌رێوه‌به‌رانی چاپ‌و بڵاوبۆته‌وه‌و به ده‌ستی هۆگرانی گهیشتۆتهوهو هه‌موو کاتێک ئه‌خلاقی رۆژنامه نووسی کردۆته به‌ردی بناخه‌ی کاری خۆی، هه‌ر بۆیه حیزبی دێموکڕاتی کوردستان شانازی به رۆژنامه‌ی کوردستان ده‌کاو بۆته جێگای باوه‌ر و متمانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان.
به‌و بۆنه پیرۆزه‌وه له لایان ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه ده‌که‌ین که له ماوه‌ی ٧٠ ساڵی ڕابردوودا له ههلو مه‌رجی سهختو دژواری خه‌باتدا هاوکارو پشتیوان‌و دۆستی ڕۆژنامه‌ی کوردستان بوون‌و هه‌وڵ کوششی زۆریان کردوه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی کوردستان له سات‌و کاتی خۆیدا دهربچیو ئومێد ده‌خوازین که له‌وه به‌دواش رۆژنامه‌ی کوردستان هه‌روا خۆشهویستو جێگای متمانه‌ی حیزبی دێموکڕات‌و خه‌ڵکی کوردستان بێ.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
٢٠ ی بەفرانباری ١٣٩٤ ی هەتاوی