ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم ۲۲ کەس لە خزمانی «حەبیب فەرەجوڵا شەعب» ناسراو بە «حەبیب ئەسیود» چالاکی سیاسیی خەڵکی خووزستان لە شاری شوشتەر دەسبەسەرکراون.
تا ئێستا ناسنامەی دووکەس لەو گیراوانە بە ناوەکانی” خالد کەعب» و «حوسێن فەرەجوڵا شەعب» ڕاگەیەندراوە بەڵام ناو و ناسنامەی ئەو٢٠ کەسەکەی دیکە ڕانەگەیەندراوە.
کەریم دەحیمی لە چالاکانی مافی مرۆڤی ئەهواز ڕایگەیاندوە هەموو بەندکراوان لە خزمەکانی حەبیب ئەسیوەدن و ناوەندی ڕاگرتنیان ئیتڵاعاتی ئەهوازە بەڵام سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان هیچ زانیارییەکی ئەوتۆ لە تاوانی ئەو دەسبەسەرکراوانە ڕانەگەیەندراوە.
ڕۆژی ٩ی خەزەڵوەری ۱۳۹۹ میدیاکان ڕایانگەیاند «حەبیب ئەسیود رێبەری پێشووی «بزوتنەوەی ئازادیخوازی ئەلاحوازیون» لە تورکیە لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندرا و گواستراوە بۆ ئێران.
کۆماری ئیسلامی حەبیب ئەسیودی تاوانبار کردووە کە بەرپرسی هێرشی چەکدارانەی سەر ڕێپێوانی هێزە چەکدارانە لە ڕۆژی ۳۱ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۷دا.