جیم جۆردەن نوێنەری کۆماریخوازی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا: باشترین و درووسترین کار بۆ ئەمریکا هاتنەدەرەوە لە ڕێککەوتنی بەرجام بوو.
جیم جۆردەن نوینەری کۆماریخوازی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، لە وتووێژێکدا لە گەل کاناڵی ئەلعەرەبییە وتی: هاتنەدەرەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی بەرجام بڕیارێکی بوێرانە و درووستە بەڵام گەرانەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە بڕیارێکی هەڵەی مێژووییە و ئێمە لەوتووێژداین لە گەڵ دێموکراتەکان لە کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا لە مەجلیسی نوێنەران کە بیانهێنینە سەرئەو باوەڕەی گەڕانەوە بۆ بەرجام دووبارەکردنەوەی هەڵەیەکیی گەورەیە.
پێشتر سەرچاوەیەکیی ئاگادار بە هەواڵدەریی ڕۆیتێرزی ڕاگەیاندبوو کە جۆبایدێن تا ئێستا سیاسەتەکانی دەرەوەی خۆی زۆربەڕوونی دیار نەکردووە بەڵام ئەوەیکە ڕوون وئاشکرایە ئەوەیە جۆبایدێن پێش ئەوەیکە بگەڕیتەوە بۆ ڕێککەوتنی بەرجام دەبێ ڕێژیمی ئیران بگەڕێتەوە بۆ هەموو بەڵێنەکانی لەو ڕیککەوتنە.












