باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
رۆژی ٢٢ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی “عەزیز قادری” خەڵکی شاری بۆکان بەهۆی نەخۆشیی کۆچیدوایی کرد.
عەزیز قادری باوکی شەهیدی حیزب دێموکرات “قادر قادری” بوو کە ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی، پەیوەستی نیو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوون، ساڵی ٨٧ی هەتاوی لە گردێنەی سەر بە شاری سەردەشت لە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ڕیژیمی ئێران، وێرای فەرماندە هەمزە سارتکەیی و هاوڕێ قادر نەزمی، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی حیزبی دێموکرات بوو
لەلایەن ناوەندی راگەیاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری عەزیز قادری و هەموو خەڵکی شاری بۆکان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.