سێ هاووڵاتیی خەڵکی سنە کە هاوینی دووساڵ پێش لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون، سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا.
سێ هاووڵاتیی خەڵکی سنە بە ناوەکانی شارام ئەمجەدیان، مورتەزا حەقبەیان و دانیار قوربانی لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی هەر کامەیان سزای ٣ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراویان بە سەردا سەپاوە.
ئەو سێ کەسە پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم” دادگایی و سزایان بەسەردا سەپاوە و پاییزی ئەمساڵیش سزاکەیان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە پشتڕاست کراوەتەوە.
ئەو سێ هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٤ی خەرمانانی ٩٧ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە دەسبەسەر و دوای ٦٧ ڕۆژ ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە بارمتەی ٢٠٠ هەتا ٢٦٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و هەتا کۆتایی قۆناغی دادگایی کردن ئازاد کرابوون.