جان لورمیر، فەرماندەی باڵای ئەرتەش و ڕاوێژکاری بەرگریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێ: ڕێژیمی ئێران لە هەوڵی ئەوەدایە پێش لە دانیشتن و وتووێژەکان جێگەوپێگەی خۆی بە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالێستیک، چالاکییەکانی بۆ ناسەقامگیری ناوچەکە و هەروەها بەرنامەی ناوکیی بەهێزتر بکا.
لورمیر ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، لەوتووێژ لە گەڵ ناوەندی هەواڵی نەشناڵ وتی: ڕێژیمی ئێران گەورەترین کێشەی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی جیهانە و جۆبایدێن ڕووبەڕووی تاقیکاریی بێ وێنەی سیاسەتی دەرەوە بووەتەوە، ئەمریکا دەبێ بە هەموو هێز و توانایەوە ڕووبەڕووی ڕێژیمی ئێران کە وەکوو داعش مەترسیدار و لە پەرەسەندن دایە ببێتەوە.
لورمیر بەئاماژە بەوەیکە ڕێژیمی ئێران، بەپەرەپێدان بە بەرنامەی ناوکیی و مووشەکیی خۆی و هەروەها پیشتیوانیکردنی میلیشیا تێرۆریستەکان لە ناوچەکەدا بۆ ناسەقامگیری و درووستکردنی ئاڵۆزی دەیهەوێت وەکوو تاکتیکێک بۆ وتووێژ کەڵک وەربگرێ و نابێ ئەمریکا ئیزن بە ڕێژیمی ئێران بدا لەم دەرفەتانە بۆ ناسەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا کەڵک وربگرێ.












