هێڵاننامەی کارکردنی بڵاوکراوەی ماهیدەشت، بەفەرمانی ئیتلاعاتی کرماشان هەڵوەشاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، هێڵاننامەی کارکردنی بڵاوکراوەی ماهیدەشت بە فەرمانی ئیتلاعاتی کرماشان و دوایی ئەوەیکە “کەیۆمەرس ئەمیری”، ناسراو بە لەک ئەمیر،سەرنووسەری ئەو بڵاوکراوەیە بانگهێشتی ئیدارە ئیتلاعاتی کرماشان کراوە ڕاگیراوە و پێش لە چالاکییەکانی ئەو بڵاوکراوەیە گیراوە.
بانگهێشتکردنی سەرنووسەری ئەو بڵاوکراوەیە بۆ ئیتلاعات لە ژێر گوشارێکی زۆری نایاسایی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان بووە.
سەرچاوەیەکیی ئاگادار لەم بارەیەوە بە هەواڵدەریی “هرانا”ی ڕاگەیاندوو ئەمیری سەرنووسەری ئەو بڵاوکراوەیە ماوەیەک لەمەوپێش بۆ دووبارەکردنەوەی هێڵاننامەی کار چووەتە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی کرماشان بەڵام دوای چەن ڕۆژ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە پێوەندی پێوەدەگرن و دەڵێن وەرە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان، ئەمیری بەو پاساوەی کە دووبارەکردنەوەی هێڵاننامەی کار پەیوەندیی بە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە نییە سەردانی ئیتلاعات ناکا ودوای ٢٠ ڕۆژ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە هێڵاننامەی کارەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێ وئیزن بەو بڵاوکراوەیە نادرێ کە کارەکانی دەسپێبکاتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە بڵاوکراوەی ماهیدەشت لە ساڵی ٧٧ی هەتاوییەوە دامەزراوە و دەستی بە چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی نووسەرانی کورد کردووە.