لە تەنیشت کاربهدهستانی دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی، نوێنەرانی مەجلیس، پێشنوێژەكانی هەینیو كەسایەتییە سیاسییەكانیش هێرش بۆسەر باڵوێزخانەی عەرەبستان مەحكوم دەكەن.
لە درێژەی ڕەخنەگرتن لە هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەو كۆنسۆلگەریی عەرەبستان لە تارانو مەشهەد، حوسێن دێهدەشتی، نوێنەری ئابادان لە مەجلیسی ئێران بە توندی ڕەخنەی لە هێزە ئینتزامییەكانو ناونده ئهمنیهتییهکان گرت.
ئەم نوێنەرەی مەجلیس وێڕای مەحكومكردنی هێرش بۆسەر باڵوێزخانەی عەرەبستان دهڵێ هێندێك بە هەڵە خەیاڵی خاویان پێیان وایه که سیستمی پاشایەتی لەسەر كارە که بە ” الله اکبر” گوتن هێرش دەكەنو دەڵێن لێدهن و بسووتێنن و لە خۆشییان هاوار دەكەن.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەو ئیدیعایە كە دەڵێن عەرەبستان پێشتر پلانی بۆ ئەم هێرشە داڕشتووە، ڕەخنەی توندی له ناوهنده ئەمنیەتییەكان گرتو گوتی ئهوه چۆن بوو “عەبدولمالیك ریگی”یان لە ئاسمان گرت، بەڵام ناتوانن لهسهر عهرزی پێش بەم هێرشە بچووكانە بگرن.
دێهدەشتی وێڕای ڕەخنەگرتن لە وتەبێژی هێزی ئەمنیەتی كە ئەم هێرشەیان خستۆتە پاڵ خەڵك، بە توندی ڕەخنەی گرت و گوتی: “ئەوان خەڵك بوون؟ ئهدی ئهو مامۆستایانهی بۆ داواكارییە سێنفییەكانیان لەبەردەم مەجلیس كۆببوونەوە خەڵك نەبوون كە لێیان دهدرا و دەسبەسەر دەكران؟”
شایانی باسە كە ئەمە یەكەم جار و دواجار نییە كە لە كۆماری ئیسلامی هێرشە دەكرێتەسەر باڵوێزخانەی وڵاتانی وەك عەرەبستان، هێندێك لە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی بەم ئاكامە گەیشتوون كە ئەم جۆرە ڕووداوانە دووپات نابێتەوە. ئەگەرچی ڕوون نییە كە ئایا بەكردەوە سەركەوتوو دەبن یان نا؟