نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەروەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە بەهاوکاریی هەموو هاوپەیمانەکانمان لە جیهاندا ڕووبەڕووی بەرنامەی مووشەکیی ڕێژیمی ئێران دەبینەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئێمە کەڵک لە هەموو هێزوتوانامان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژی ئێران وەردەگرین و پێش بە بەرنامەی مووشەکیی ڕێژیمی ئێران وهاوکارییەکانی لە گەڵ کورەی باکوور دەگرین.
پرایس وتی: ئیزن بە ڕێژیمی ئێران نادەین بەپەرەپێدان بە بەرنامەی ناوکیی مەترسی بۆ سەر ئاشتیی ناوچەکە و جیهان بە گشتیی درووست بکا.
ناوبراو وتی: ئامانجی سەرەکیی ئێمە ئەوەیە کە ڕێژیمی ئێران بگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی لە رێککەوتنی بەرجام و ئەم هەوڵەی ئێران بۆ گەڕاندنەوەی بەرجام، یەکەم هەنگاو دەبێ بۆ ڕێککەوتنەکانی دوایی وپێشگرتن لە چالاکییە ناوکیی و مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران.











