هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران، لە نزیک شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ تەقەیان لە ماشێنی کاسبکارێکی کورد کرد و شوفیرەکەی کوژرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سێ ڕێیانی سەڵماس بۆ خۆی، تەقەیان لە ماشێنی کاسبکارێکی کورد کرد و لە ئاکامدا شوفیرە بە ناوی ” بێهزاد هاشمی” گیانی لە دەستدا.
بێهزاد هاشمی تەمەنی ٣٧ ساڵ و خەڵکی سەڵماس بووە، ناوبراو خیزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە و لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزانە دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە گومانی هەڵگرتنی کەلووپەلی قاچاخ تەقەیان لە ماشێنی ئەو کاسبکارە کردووە.











