بەرپرسی گشتیی ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێ؛ کۆماری ئیسلامی ئێران ٤٠ساڵە پشتیوانی لە تێرۆریزم دەکا و کردەوەی تێرۆریستی ئەنجام دەدات.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، ژێنێرال “فرانک مەکێنزی ” بەرپرسی گشتی ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا ” سێنتکام”وتی: ڕێژیمی ئێران ٤٠ساڵە پشتیوانیی لە تێرۆریزم دەکات، نەک تەنیا لە ناوچەکە بەڵکوو لە تەواوی جیهان دەستی لە هەندێ کاری تێرۆریستیدا هەبووە کە شایانی قبووڵ کردن نییە و ئەو ڕێژیمە بەردەوامە لەو کردەوە تێرۆریستییانە.
فەرماندە سێنتکام هەروەها لە درێژەدا گوتی: ئەو ڕێژیمە هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیری و ئاژەوەگێرییە لە عێراق و سووریە بە تایبەتی و بە گشتی لە ناوچەکەدا و هەڕەشەیە بۆ ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکەش.
هەروەها ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: کۆماری ئیسلامی بەردەوام لە ڕێککەوتنی بەرجامدا پێشێلکاریی کردووە و پێبەندی یاساکانی ئەو ڕێککەوتنە نەبووە، لەبەر ئەوە دەوڵەتی بایدێن وا بەئاسانی ناتوانێ متمانە بە ڕێژیمی ئێران بکات و وتووێژی لەگەڵ بکات.












