ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە٥ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی و لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ٥کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کۆمەڵێک لە کڕێکارانی شارەوانیی قەزوێن لە بەردەم پارێزگای ئەو شارە، خانەنشینکراوانی شیرکەتی موخابەراتی پارێزگای زەنجان لە بەردەم بینای موخابەراتی ئەو شارە، کارمەندانی پیشەیی پێترۆشیمی ماهشەهر لە شارەکی بێعسەت بۆ ماوەی دووڕۆژی بەردەوام، کۆمەڵیک لە جووتیارانی گوندەکانی ئیسفەهان لە بەردەم بینای فەرمانداری ئەو شارە بەڕێوە چوو.
هەروەها بەشێک لە ناڕازییانی شیرکەتی موخابەرات دەڵین: دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵێنیی جۆراوجۆری زۆریان پێداوین، بەڵام تا ئێستا نەک هەر جێبەجێیان نەکردووە بەڵکوو هیچ گرینگییەکیشیان بە دۆخی ژیانمان نەداوە و دۆخی بژێوی ژیانمان لەوپەڕی خراپیدایە و ماوەی زیاتر لە ساڵێکە هیچ مووچەیەکمان وەرنەگرتووە.