زیاتر لە مانگێک لە دەسبەسەر بوونی چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی مەهاباد تێپەڕ بووە و چارەنووسی هەر وا ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز) لەگەڵ شەپۆلی دەسبەسەر کرانەکانی مانگی بەفرانبار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە کوردستان، هاوولاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ” ئەفشین مام ئەحمەدی” زیاتر لە یەک مانگە دەسبەسەر کراوە و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ بەڵگەی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەسبەسەریان کردووە. ئەفشین لەو ماوەیەدا تەنیا جارێک لە ڕیگای تەلەفونەوە پێوەندی بە بنەماڵەکەیەوە گرتووە و ئەویش بە زمانی فارسی قسەی لەگەڵ کردوون.
ئەفشین مام ئەحمەدی، ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار لەگەڵ چوار هاووڵاتیی دیکە لە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ورمێ گوازراوەتەوە تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو هاوڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.











