لێکۆڵەرانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان: کورەی باکوور وئێران زیاتر لە ساڵێکە بۆ بەرهەمهێنانی مووشەکیی دوورهاوێژ پێکەوە هاوکاری دەکەن.
لە ڕاپۆرتی نهێنی لێکۆڵەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەمبەر گەمارۆکانی سەر کورەی باکوور لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاند کە ڕێژیمی ئێران و کورەی باکوور زیاتر لە ساڵێکە پێکەوە بۆ بەرهەمهێنانی مووشەکی دوورهاوێژ هاوکاریی دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی بۆلێمبێرگ، کورەی باکوور لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی لە گەڵ ڕێژیمی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی مووشەکیی دوورهاوێژ، کەرەستەیی پێویستی بۆبەرهەمهێنانی ئەو مووشەکانە ڕەوانەی ئێران کردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لێکۆڵەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویان کردۆتەوە ناوەندی لێکۆڵینەوە و بەرهەمهێنانی مووشەکیی ” حاجی عەلی موەحێد” بۆبەرهەمهێنانی مووشەکێکی هەڵگری مانگی دەسکرد یارمەتیی لە پسپۆڕانی مووشەکیی کورەی باکوور وەرگرتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کورەی باکوور لە ساڵی ڕابردوودا بەپێشیلکردنی گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەرەی بە بەرهەمهێنانی مووشەکیی خۆی لە گەڵ ڕێژیمی ئێران داوە و لە ڕیگای هێرشی سایبێرییەوە زیاتر لە ٣٠٠ میلیۆن دۆلاری بۆ ئەم مەبەستە دزیوە.