ژنە چالاکێکی خەڵکی سنە لەلایەن داداگای ئینقلابی ئەو شارەوە حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بە پێی هەواڵی چاونیوز لە ڕۆژانی رابردوودا “فەرانەک جەمشیدی”، خەڵکی سنە و چالاکی ژینگەپارێز، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
ناوبراو بە تۆمەتی ئەندامبوون لە حیزبێکی کوردی دژبەری ڕێژیمی ئێران، ئەو حوکمەی بە سەر داسەپاوە و ڕۆژی ١٤ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، بە شێوەی فەرمی بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندراوە.
فەرانەک جەمشیدی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەر و دوای چوار مانگ و نیو بەندکران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی پێڕاگەیشتن بە پەروەندەکەی ئازاد کرابوو.











