بەرپرسی گشتیی” پێترۆشیمی ڕازی” بەهۆی دزی وگەندەڵییەوە دەسبەسەرکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، عەلی ئەکبەر ئەحمەدی دەشتی، بەرپرسی گشتیی پیشەی پێترۆشیمی ڕازی بەهۆی گەندەڵی ودزینی ٣٣٠ میلیۆن دۆلارپارە لە بەشی پیشەی پێترۆشیمی دەسبەسەرکراوە.
ئەحمەدی دەشتی لە ساڵی ٨٢ی هەتاوییەوە بەرپرسی پێترۆشیمی ڕازی بووە کە لە لایەن دادگای ئینقلابی بەندەری ئیمام بە تۆمەتی دزی وگەندەڵی دەسبەسەرکراوە.
پێترۆشیمی ڕازی یەکێک لە کۆمپانیا گرینگ و بەنێوبانگەکانی ئێرانە بۆ بەرهەمهێنانی کودی شیمیایی.
پێویستە بگوترێ کە دزی وگەندەڵی بەرپرسانی باڵای ڕێژیمی ئێران ڕۆژبەڕۆژ لە پەرەسەندندایە و بۆ بەلاڕێدابردنی هەست وئاوەزی خەڵکی ئێران ناوەناوە کەسێکی خۆیان دەکەن بە مۆرەی سووتاو و لە بازنەی دزی وگەندەڵییەکانی خۆیان وەدەری دەنێن.