دوو کەسی دیکە لە دەسبەسەرکراوەکانی مانگی خەزەڵوەری شاری پیرانشار لە لایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ” شیناوێ” ی پیرانشار بە ناوەکانی “هاشم مورادی” و “ئیسماعیل محەمەدپوور” لە لایەن دادگای ئینقلابەوە هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا.
هاشم مورادی و ئیسماعیل محەممەدپوور کۆتایی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لە گەڵ چەند هاووڵاتیی دیکەی پیرانشاری لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتیی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.
شایانی باسە کە، کۆتایی بەفرانباری ئەمساڵ دوو کەسی دیکەش لە دەستبەسەرکراوەکان بە ناوەکانی “عەباس سدیقی و عومەر خاکزاد” هەر بەو تۆمەتە هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە کە حەوتووی ڕابردوو بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەیان دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرانەوە.











